حەماس داوای بەشداری توركیا لە دانوستانەكان دەكات و ئیسرائیل نیگەرانە

شەیری بکە لە:
حەماس داوای بەشداری توركیا لە دانوستانەكان دەكات و ئیسرائیل نیگەرانە

خۆپیشاندانێكی جەماوەری لە ئیستەنبووڵ بۆ پشتیوانی غەززە- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


بزووتنەوەی حەماس داوای بەشداری توركیا لە دانوستانەكانی ئاگربەست دەكات، ئیسرائیلیش نیگەرانە لەو داواكارییە.


وێنە گەورەكە: سێ ڕۆژە گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكان بۆ دانوستان لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بەردەوامە، حەماس وەك گرەنتییەك بۆ ئاگربەستەكە داوای بەشداری توركیا دەكات و ئیسرائیلش نیگەرانە لەو داواكارییە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریكا، فەڕەنسا، بەریتانیا، وڵاتانی دیكەی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا بكرێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: حەماس داوادەكات توركیا بەشداری بكات لە دانوستانەكاندا، وەك گرنتییەك بۆ دانوستانەكە و بەرپرسانی ئیسرائیلش لەو داواكارییە نیگەرانن.


بۆچی گرنگە: ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل لەسەر غەززە لە لوتكەدایە، ئەنقەرە هەموو پەیوەندییە ئابوورییەكانی لەگەڵ تێلئەڤیڤ كۆتایی پێهناوە تا ئاگربەست نەكرێت ئامادە نییە دەستپێبكاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ