حیزبووڵا بە مووشەک وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

شەیری بکە لە:
حیزبووڵا  بە مووشەک وەڵامی ئیسرائیل دەداتەوە

دیمەنی بۆردوومانی سنووری ئیسرائیل لە لایەن حیزبوڵای لوبنانەوە- میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز

 

عەسری ئەمڕۆ، ئیسرائیل ناوچەیەکی لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد ئەویش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکە حیزبوڵا کە دوو مووشەکی ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل کردبوو.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: حیزبوڵا لە لوبنانەوە دوو مووشەکی ئاراستەی ناوچەیەکی (حمیم) لە ئیسرائیل کردووە، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە و میدیاکان دەڵێن زیانی ماددی هەبوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: حیزبوڵا، مووشەکەکانی لە سنووری لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکات، ئیسرائیلیش بە سیستەمی دژە مووشەک تێکیان دەشکێنێت.


وێنە گەورەکە: ئیسرائیل هەڕەشەی داگیرکردنی باشووری لوبنان دەکات لەوەی ئەگەر حیزبوڵا ناوچەکە جێنەهێڵێت و چۆڵی نەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: