ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەكات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردوومان دەكات

دیمەنێكی بۆردوومانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان- میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز


کەمێک پێش ئێستا ئیسرائیل ناوچەیەکی لە باشووری لوبنان بۆردوومان کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانیشی هەبووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکە لە ناوچەیەک بووە لە شارۆچکەی کفر کیلە لە کەرتی ڕۆهەڵاتی باشووری لوبنان و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی لوبنان و ئیسرائیل دەڵێن، هێرشەکە زیانی گیانی و ماددی هەبووە، دەنگی سێ مووشەک بیستراوە کە بە درۆن ئاڕاستەکراون.


وێنە گەورەکە: ئیسرائیل هەڕەشەی داگیرکردنی باشووری لوبنان دەکات، ئەگەر حیزبوڵا ناوچەکە جێنەهێڵێت و چۆڵی نەکات.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، لە هەوڵی جددیدان بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکانی باشووری لوبنان پەرە نەسەنن و گەورەتر نەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: