لە پاریس خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیکردنی فەڵەستین بەڕێوە دەچێت

شەیری بکە لە:
لە پاریس خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیکردنی فەڵەستین بەڕێوە دەچێت

دیمەنێكی خۆپیشاندانەكەی پاریس- وێنە AFP

ئاڤا نیوز


لە پەیمانگای زانستە سیاسیەكانی پاریس، خۆپیشاندانی بەرفراوانی قوتابییان بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین بەڕێوە دەچێت.


وێنە گەورەكە: نزیكەی دوو هەفتەیە خۆپیشاندان لە زانكۆكانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا و چەندین وڵاتی دیكە بەڕێوەدەچێت بۆ پشتیوانی فەڵەستین و دژی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر كەرتی غەززە.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات:لە پەیمانگای زانستەسیاسییەكانی فەڕەنسا خۆپیشاندانی بەرفراوانی قوتابیيان بۆ  پشتیوانی لە دانشتیوانی كەرتی غەززە بەڕێوەدەچێت و پۆلیس بەزۆر خۆپیشاندانەكان كۆتایی پێدێنێت.


بۆچی گرنگە: خۆپیشاندانەكان بۆ دروستكردنی فشارە لەسەر حكومەتەكان بۆ ئەوەی فشار لە حكومەتی ئیسرائیل بكەن هێرشەكان لە كەرتی غەززە ڕابگرێت و هێرش نەكاتە سەر ڕەفەح.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: