شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە برووسکە لە سەرجەم ناوچەکان دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە برووسکە لە سەرجەم ناوچەکان دەستپێدەکات

دیمەنێكی باران بارین لە هەولێر- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینی دەکات، لە دوای نیوە شەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە برووسکە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی گواستنەوە و گەیاندن، شەپۆلەکە لە ناوچەکانی وەک (سەنتەری شاری هەولێر و دەورو بەری و بەحرکە و قوشتەپە و دارەتوو کەوەر گۆسک و بەردەڕەش) هەروەها ناوچەکانی دەشتی هەولێر و قەزای کۆیە و تەق تەق و شوان و ئاکرێ و هەندێک ناوچەی گەرمیان و باشووری سلێمانی  بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان، بۆ ناوچەکانی دیکە مام ناوەند دەبێت.


زانیاریی زیاتر: بۆ سبەی ئاستی شەپۆلەكە ئاسایی دەبێتەوە، دواتر ئاستی شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، سۆران، ڕاپەڕین، سەنتەری شاری سلێمانی، سەیدسادق، هەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان.


وێنە گەورەكە: چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران بارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە چەند ناوچەیەک بووەتەهۆی كۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ