دەستەی وەبەرهێنان: کارەکانی پرۆژەی فلۆریا ستی ڕانەگیراون

شەیری بکە لە:
دەستەی وەبەرهێنان: کارەکانی پرۆژەی فلۆریا ستی ڕانەگیراون

بەشێكی تەواو نەكراوی پڕۆژەی فلۆریا ستی- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەتیدەکاتەوە کارەکانی پرۆژەی فلۆریا ستی لە هەولێر ڕاگیرابن، دەڵێت "پرۆژەکە بـەردەوامـە لـە کـارەکـانـی".


وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر لە نووسراوێکیدا کە ئاراستەی کۆمپانیا (ساوس کوردستان/فلۆریا ستی) کردبوو تێیدا هاتووە: دەستبەجێ کارکردن لە پرۆژەکەیان ڕابگرن تاوەکو کێشەی دوو هاووڵاتی و هاوشێوەکانیان لە پرۆژەکەدا چارەسەر دەکرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی وەبەرهێنان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: پـرۆژەی فلۆریا ستی وەک شـارێـکـی گـەورەی نـیـشـتـەجـێـبـوون لـە ھـەولـێـر، کـارەکـانـی ڕانـەگـیـراوە، تـەنـيـا ئـەو بـەشـەی نـەبـێـت کـە ھـەنـدێ قـەرزی ھـاووڵاتـیـانـی لـەسـەر مـاوە ڕاگـیـراوە، تـاوەکـو گـرفـتـەکـانـی یـەکلایی دەبـێـتـەوە.


زانیاریی زیاتر: نـووسـراوەکـەی وەبـەرھــێـنـان ئـاراسـتـەی خـاوەنـی کـۆمـپـانـیـاکـە کـراوە، تـاوەکـو لـە مـاوەیـەکـی نـزیـکـدا چـارەسـەری گـرفـتـەکـانـی بـکـات، نـاوبـراو بـەڵـێـنـیـداوە کـە لـە زووتـریـن کـاتـدا کـێـشـەکـە چـارەسـەر دەکـات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: