پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی بۆ سێ پرۆژە دانا

شەیری بکە لە:
پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی بۆ سێ پرۆژە دانا

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکان

ئاڤا نیوز

 

بە گوژمەی زیاتر لە 11 ملیار دینار،  پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی بۆ سێ پرۆژە  لە قەزای ئامێدی دانا.

 

وێنە گەورەکە: بۆ بەردەوامیدان بە گەیاندنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، ئەمڕۆ لەلایەن عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردی بناغە بۆ سێ پرۆژە لە قەزای ئامێدی دانران.

 

ڕاگەینراوی فەرمی: پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، بەردی بناغە بۆ پرۆژەکانی، دروستکردنی کولێژی بنیات لە ئامێدی بە گوژمەی حەوت ملیار و 335 ملیۆن دینار، دروستکردنی ڕێگەی پیادە لە دەوروبەری قەڵای ئامێدی بە گوژمەی دوو ملیار و 318 ملیۆن دینار، دادگەی ئامێدی بە گوژمەی یەک ملیار و 733 ملیۆن دینار دانران.

 

بۆچی گرنگە: ئامانج لە پرۆژەکان ئاسانکارییە بۆ هاووڵاتیانی سنوورەکە و هەنگاوێکی دیکەیە بۆ ئاوەدانی و بەرەوپێشچوونی ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: