هاتوچۆی دهۆک هۆشداری بە هاووڵاتیان و شۆفێران دەدات

شەیری بکە لە:
هاتوچۆی دهۆک هۆشداری بە هاووڵاتیان و شۆفێران دەدات

دیمەنێكی پارێزگای دهۆک- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


بە هۆی ئەو شەپۆڵە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هاتوچۆی دهۆک داوا دەکات شۆفێران بۆ کارێکی پێویست نەبێت هاتووچۆ نەکەن.


وێنە گەورەکە: شەپۆڵێکی بەهێزی بارانبارین و هەورە برووسکە ناوچە جیاوازییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێک لە شارەکان ڕێژەیەکی بەرچاوی ئاو لە شەقامەکاندا کۆبووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان دەکەینەوە، ئەگەر بۆ کارێکی پێویست نەبێت هاتووچۆ نەکەن، ئەمەش بە مەبەستی سەلامەتی گیانیان و ئۆتۆمبێلەکانیان.


لە لایەکی دیکەوە: بەرگریی شارستانی دهۆک بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو تیمەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە، داواش لە هاووڵاتییان دەکەن، بۆ هەر ڕووداوێک پەیەوەندی بە هێڵی 115ـی تیمەکانیانەوە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: