پڕۆسەی تەوتین فەرمانبەرانی عێراق تووڕە دەکات

شەیری بکە لە:
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی

دیناری عێراقی - محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز 


لە پارێزگایەکی عێراق دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بەرز دەبێتەوە، پەروەردەی دیوانییە بەتووندی ھۆشداری بە بانکی ڕافیدەین دەدات کە مووچەی فەرمانبەرانیان دوا دەکەوێت، ئەگەر بەمشێوەیە بڕوات چیدیکە  پشت بە پڕۆسەکە نابەستێت.

 

وێنە گەورەکە: ئێستا بانکەکانی بەشدار لە پرۆسەی تەوتینی مووچە لە عێراق، بەهۆی درەنگ دابەشکردنی مووچە و وەرگرتنی پارەی زیادە لە مووچەخۆران، تۆمەتبار دەکرێن.

 

نووسراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە لە پارێزگای دیوانیە لە نووسراوێکی فەرمیدا کە دووی ئەم مانگە ئاراستەی بانکی ڕافیدەینی کردووە کە یەکێک لە بانکە سەرەکییەکانی پرۆسەی تەوتینە، هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت ئەوا گرێبەستیان لەگەڵ بانکەکە بە یەکجاری هەڵدەوەشێننەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان