قایمقامی چۆمان: ڕێگەی كوێستانی کیکانی گوڵە شلێران داخرا

شەیری بکە لە:
قایمقامی چۆمان: ڕێگەی كوێستانی کیکانی گوڵە شلێران داخرا

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

قایمقامی چۆمان ڕایدەگەیێنێت، ڕێکاریی یاسایی تووند لە بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە لە گوندی کیکان، سرووشتیی گوڵە شلێرانیان شێواندووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ لەمەوبەر، چەند کەسێک چوونەتە گوندی کیکان لە دەڤەری باڵەکایەتی و گوڵە شلێرەکانیان لەڕەگەوە دەرهێناون، پاشان پاشماوەکەیان لەوێ جێهێشتووه.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ڕێگەکەمان داخستووە؛ بکەرانی ئەو کارە ئاشکرا دەکەین و ڕووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە".

 

زانیاریی زیاتر: ئەگەر ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن، بە گوێرەی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2010ـی چاککردن و پاراستنی ژینگە، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

شەیری بکە لە: