ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: قسەکانی یەکێتی لەسەر حکومەت نایاساییە

شەیری بکە لە:
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: قسەکانی یەکێتی لەسەر حکومەت نایاساییە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران

ئاڤا نیوز

 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان کاربەڕێکەرە".


لێدوانی فەرمی: ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت:" یەکێتی خۆی لە حکومەتدا بەشدارە و هەر قسەیەکیش لەسەر حکومەت بکات نامەمتیقی و نایاساییە، چونکە تا ئێستا جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی بەناوی حکومەتەوە قسە دەکەن".


لەلایەکی دیکەوە: ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت: یەکێتی کەس تێیان ناگات بە ڕۆژ لە حکومەتن و بەشەو لە میدیاکانیانەوە وەک ئۆپۆزسیۆن مامەڵە دەکەن، با خۆیان یەکلایی بکەنەوە.


زانیاریی زیاتر: زۆرێک لەلایەنە سیاسییەکان سکاڵایان لەسەر حکومەت تۆمارکردووە، یەکێتیش ئەگەر ڕاستەوخۆ لەگەڵ سکاڵاکان نەبووبێت ئەوا لە پشتەوە لەگەڵی بووە. ئاری نانەكەلی وای گوت.


وێنە گەورەکە: پارتی گەورەترین هێزی سیاسی کوردستانە و زۆرینەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردن بەدەست هێناوە، توانیویەتی حکومەت پێکبهێنێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: