پێکهاتەی تورکمان: دواخستنی هەڵبژاردن هەنگاوێکی زۆر باش بوو

شەیری بکە لە:
پێکهاتەی تورکمان: دواخستنی هەڵبژاردن هەنگاوێکی زۆر باش بوو

گرافیكی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


توركمانەكان دواخستنی هەڵبژاردن بە هەنگاوێكی گرنگ ناودەبەن، ئەوان هاوشێوەی كریستیانەكان نووسراوێکی فەرمییان ئاراستەی سەرۆکی دادگەی فیدراڵی و سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کردووە، داوای گەڕاندنەوەی کورسیی کۆتاکانیان کردووە. 

 

لێدوانە فەرمییەکان: 


ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دواخستنی هەڵبژاردن هەنگاوێکی زۆرباش بوو، لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە، چونکە بێ پێکهاتەکان هەڵبژاردن ناکرێت".


موونا قەهوەچی، سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت هیچ لایەنێک براوە نابێت، دەبێت مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراو بێت، گرنگە دوابخرێت.


وێنە گەورەكە: پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دەرچوونی بڕیاری دادگەی فیدراڵی و لابردنی 11 کورسیی کۆتاکان، ناڕەزایەتی دەربڕی و ڕایگەیاند "پشتیوانی مافی پێکهاتەکان دەکەین و بەبێ پێکهاتەکان ناچینە هەڵبژاردنەوە".


باکگراوند: ڕۆژی 21-02-2024 دادگەی فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسیی کۆتاکانی دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: