دادگەی ئەڵمانیا داوا لە حکومەت دەکات ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل بوەستێنێت

شەیری بکە لە:
دادگەی ئەڵمانیا داوا لە حکومەت دەکات ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل بوەستێنێت

دادگایەکی ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە دادگەی ئەڵمانیا فەرمان بە حکومەت بکات، هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت.

 

وێنە گەورەکە: دادگە داوا لە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا دەکات، ئەوە ڕوون بکاتەوە لەسەر کام پێوەرانە، چەک بۆ ئیسرائیل دەنێرێت.

 

پێدراوە ڕاستەکان: لە پێنجی نیسانی ئەمساڵ، پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە بەرلین، تانەیەکی بەپەلەیان لە دژی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ وەستاندنی هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل تۆمارکرد، هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە  ئەو چەکانە لە پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە بەکاردەهێنرێن.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی دادگەی ئەڵمانیا، %98ی ئەو مۆڵەتانەی لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە بە حکومەت دراوە، تەنیا "ئامێری سەربازییە" نەک "چەکی جەنگ".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: