زیاتر لە 100 باڵەخانەی قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان بونیاد دەنرێن

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 100 باڵەخانەی قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان بونیاد دەنرێن

قوتابخانەیەک لە بەردەرەش - وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق خواستی خۆی بۆ تەرخانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەو یەک هەزار قوتابخانەیەی کە لەلایەن کۆمپانیا چینییەکان دروستدەکرێن دەربڕیوە.

 

وێنە گەورەکە: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چاوی کەوت بە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و  چەند پرسێکی گرنگی پەروەردەیی گفتوگۆی لەسەر کرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەکە سوودانی لاری نەبووە لە دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی قوتابخانەکان لە ڕێککەوتنی عێراق - چین کە هەرێمی کوردستان تا ئێستا پشکی خۆی لە دروستکردنی ئەو قوتابخانانە بۆ دابین نەکراوە.

 

باکگراوند: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و چین تا کۆتایی مانگی شەش ژمارەی ئەو قوتابخانانەی دروستدەکرێن دەبێتە 250 قوتابخانە، باڵەخانەی قوتابخانەکانیش 12، 18 و24 پۆلیی دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: