بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دهۆک زیاتر لە 100 کەس دەبرێنە نەخۆشخانە

شەیری بکە لە:
بەهۆی خۆڵبارینەوە لە دهۆک زیاتر لە 100 کەس دەبرێنە نەخۆشخانە

دیمەنی خۆڵبارینی دهۆک. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە دهۆک زیاتر لە 100 کەس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: مەتین بناڤی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە شەوی ڕابردووە تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆ، بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەی شارەکەی گرتووەتەوە زیاتر لە 100 کەس گەیێنراونەتە نەخۆشخانە و تووشی تەنگەنەفەسی بوون".

 

زانیاریی زیاتر: ئێستا تەنیا پێنج لەو نەخۆشانە لە نەخۆشخانەکاندا خەوێنراون و چارەسەر دەکرێن؛ ئەوانەی دیکەش دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و باشبوونی تەندروستیان، ڕەوانەی ماڵەوە کران.

 

لەلایەکی دیکەوە: د. نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤی منداڵان لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "ڕابن ژ خەوێ"ـی خەلۆ و جەلۆی ڕادیۆی ئاڤا بادینان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، نابێت ئەو منداڵانەی نەخۆشیی هەستیارییان هەیە، لە ماڵەوە بچنە دەرەوە.

شەیری بکە لە: