ئێران سنوورەكانی لەگەڵ ئەفغانستان تووندوتۆڵ دەكات

شەیری بکە لە:
ئێران سنوورەكانی لەگەڵ ئەفغانستان تووندوتۆڵ دەكات

سنووری ئەفغانستان و ئێران - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  

 

ئێران بڕیاریداوە سنوورەكانی لەگەڵ ئەفغانستان پتەو بکات،  پڕۆژەکەش ماوەی سێ ساڵی پێدەچێت.


وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی ئێران پرۆژەی پتەوکردنی سنوورەکانی ئێران و ئەفغانستانی پەسەندکرد و دەیانەوێت لە سنوورەکاندا دیوارێکی کۆنکرێتی درووست بکەن. 


زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: دیوارەکە چوار مەتر پان دەبێت و بە تەلی دڕکاوی دادەپۆشرێت، پرۆژەکە بڕی سێ ملیار دۆلاری بۆ تەرخان دەکرێت.


هۆکارە زانراوەکان: ئێران، ئەفغانستان بە وڵاتێکی سەقامگیر دانانێت و لە ترسی هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی "تیرۆریستان" لە ناوچەکەدا، دەیەوێت سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەهێزتر بکات. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵات، لە پارێزگاکانی مازەندەران، گولستان، خۆراسانی ڕەزەوی، خۆراسانی باکوور، خوراسانی باشوور و سێمنان جێبەجێ دەکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: