یەكێتی ئەوروپا سەركۆنەی هێرشەكەی كۆرمۆر دەكات

شەیری بکە لە:
یەكێتی ئەوروپا سەركۆنەی هێرشەكەی كۆرمۆر دەكات

بارەگای یەکێتی ئەوروپا. وێنە ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەکەی کۆرمۆر ڕاگەیاند و دەڵێت "ئەم جۆرە هێرشانە کاریگەری لەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق درووست دەکات".

 

لێدوانی فەرمی: تۆماس سەیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "ئەم هێرشانە تەواوی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکاتە ئامانج، تەنیا یەک کاریگەرییان هەیە ئەویش یەکێتیی ئەوروپا هاوکارییەکانی لەگەڵ عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاسایش، سەقامگیری و چاکسازی هێشتا زیاتر دەکات." 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشە دەرۆنییەکەی سەر کۆرمۆر ئێوارەی دوێنێ ڕوویدا و چەند کەسێک بوونە قوربانی، کاردانەوەی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا و هەریەکە لە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش سەرکۆنەیان کرد.


وێنە گەورەکە: کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەهۆی هێرشەکەوە  وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستان و وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان لە هەوڵی خستنەکاریدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: