نەتانیاهۆ: دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئیسرائیل شەرمەزارییە

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئیسرائیل شەرمەزارییە

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل- وێنە: میدیای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز 


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل هیچ هەوڵێکی وڵاتان بۆ تێکدانی مافەکانی و لە بەرگریکردن لە خۆی قبوڵ، ناکات.  


وێنە گەورەکە: سەرکردە و بەرپرسە سەربازییەکانی ئیسرائیل، لە لایەن دادگەی نێودەوڵەتییەوە گوشاریان خراوەتە سەر و داوا دەکرێت ئەو بەرپرسانەی دەستیان لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی و بێتاوان هەبووە دەستگیر بکرێن.


ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند:" دەستگیرکردنی سەرباز و بەرپرسانی ئیسرائیل شەرمەزارییە و بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادەم ئەو کارە ڕووبدات".


زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ ئیسرائیلی بە ''تاکە دەوڵەتی دیموکراسی'' لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبرد و پێی وایە هەڕەشەکردن لە بەرپرسانی وڵاتەکەی کارێکی مەترسیدارە لەلایەن''هێزە تیرۆیستییەکان''ـی ناوچەکە.


باکگراوند: ئەمریکا و ئەوروپا، بە هۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگیی لە فەڵەستین، بە فەرمی سزایان بەسەر ڕێکخراوی گەنجانی جوولەكەدا سەپاند، کە ئەوەش نیگەرانیی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی لێکەوتەوە و وای کرد سزاکان لەسەر ئەو ڕێکخراوە هەڵگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: