بایتدانس پلانی فرۆشتنی تیکتۆکی نییە

شەیری بکە لە:
بایتدانس پلانی فرۆشتنی تیکتۆکی نییە

وێنەی جۆ بایدن، لۆگۆی تیکتۆک و ئاڵای ئەمریکا، گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

گەورە کۆمپانیای تەکنۆلۆژیی چینیی بایتدانس کە خاوەندارێتیی تیکتۆک دەکات ڕووبەڕووی یاسا نوێکەی ئەمریکا بۆ فرۆشتن یان داخستنی تیکتۆک دەبێتەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بایتدانس ڕایگەیاند، هیچ پلانێکی بۆ فرۆشتنی تیکتۆک لە ئەمریکا نییە و "میدیا بیانییەکان ئەو ڕاپۆرتانەیان بڵاوکردوونەتەوە کە بایتدانس تیکتۆک دەفرۆشێت ئەوە ڕاست نییە".

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی یاسایەکی نوێی ئەمریکا تیکتۆک ناچارە لە ماوەی نۆ مانگدا لە ئەمریکا خاوەندارێتییەکەی بگۆڕێت یان دادەخرێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەمریکا ئەم یاسایەی بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دەرکردووە، بەو پێیەی ترسی لەوە هەیە تیکتۆک زانیاریی بەکاربەرانی بداتە حکومەتی چین.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان