بەریتانیا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

شەیری بکە لە:
بەریتانیا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

ئاڵای ئێران و بەریتانیا

ئاڤا نیوز   


ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و کەنەدا سزای ئابوورییان بەسەر ئێراندا سەپاند، ئەمڕۆ بەریتانیا چەندین سزای نوێی دیکەی بەسەر ئێران دا سەپاند. 


وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق كە هەشتی ئەم مانگە ئەنجامیدا، بەریتانیا چەندین سزای بەسەر کەسایەتی، گرووپ و ڕێکخراوە ئێرانییەکاندا سەپاند، ئەمڕۆش سزای چەند کەس و رێکخراوێكی دا، کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەن. 


لێدوانی فەرمی: دەیڤد کامێرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند: دوو کەس و چوار کۆمپانیای نزیک لە تۆڕی بەرهەمهێنانی درۆن لە ئێران دەکەینە ئامانج و سزایان بەسەردا دەسەپێنین.''


زانیاریی زیاتر: ئێستا ئێران 400 سزا و ئابڵوقەی ئابووری جیاوازی لەلایەن بەریتانیاوە لەسەرە، کە تیایاندا سوپای پاسداران و کەسایەتییەکانی نێو ئەو سوپایە هەن. دەیڤد كامێرۆن وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان