ئیسرائیل دەیەوێت دانیشتووانی ڕەفەح ئاوارەی میسر ببن

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل دەیەوێت دانیشتووانی ڕەفەح ئاوارەی میسر ببن

چەند منداڵێكی ڕەفەح- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح لە فەڵەستین، میسریش نیگەرانە لەوەی ئیسرائیل دەیەوێت دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ئاوارەی وڵاتەكەی ببن.


چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەواڵگری و سەربازیی ئیسرائیل لە قاهیرە بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسی ئاژانسی هەواڵگریی میسر و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆبوونەتەوە، گفتوگۆیان لە سەر هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح کردووە. 


وێنە گەورەکە: سەرەڕای هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان لە کەوتنەوەی کارەساتێکی مرۆیی گەورە، ئیسرائیل لە سەر ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر ڕەفەح پێداگرە. 


بۆچی گرنگە: میسر نیگەرانە لەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح پاڵ بە دانیشتوانی کەرتی غەززەوە بنێت سنوورەکانی ببەزێنن و ئاوارەی ئەو وڵاتە ببن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی میسر پێشتر ڕایانگەیاندبوو، هێرشی سەر ڕەفەح زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان میسر و ئیسرائیل دەگەیێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ