سەرکردەیەکی سوننە: تا ئێستا هیچ بەربژێرێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان نییە

شەیری بکە لە:
سەرکردەیەکی سوننە: تا ئێستا هیچ بەربژێرێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان نییە

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سەرکردەیەی سوننەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا رێککەوتن لەسەر هیچ کەسێک نەکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پێشی وایە مافەکانی سوننە پێشێلکراون.


وێنە گەورەکە: زیاتر لە پێنج مانگە بەهۆی بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی عێراق و لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێک، محەممەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوورخراوەتەوە، سەرەڕای دوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تا ئێستا هیچ کەسێک لە ناو سووننەکان دیارینەکراوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.


لێدوانی فەرمی: محەمەد عەلەوی، سەرکردە لە هاوپەیمانی تەقەدووم، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر هیچ کەسایەتییەک نەکراوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، هەرچەندە چەندین هەوڵ هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی سووننەکان".


زانیاریی زیاتر: "سوننەکان لە عێراقدا مافیان خوراوە و ئەو بەڵێنانەی لە کاتی پێکهێنانی کابینەی حکومەتدا پێیان درا جێبەجێ نەکراون". محەممەد عەلەوی وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: