ڕسوماتی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا کەم دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕسوماتی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا کەم دەکرێتەوە

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەدەدات، هەفتەی داهاتوو لیژنەیەکی تایبەت بە کەمکردنەوەی ڕسوماتی ڤیزا کۆدەبێتەوە و بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتەکان دەدرێت.

 

لێدوانی فەرمی: فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "یەکێک لە خاڵەکانی کۆبوونەوەی سوودانی و ئەردۆغان، پرسی کەمکردنەوەی ڕسوماتی پێدانی ڤیزای تورکیا لە عێراق بووە".

 

زانیاریی زیاتر: بۆ ئەم مەبەستە، هەفتەی داهاتوو لیژنە پێکدەهێنرێت و دوای کۆبوونەوە، بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتەکە دەدرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان و عێراق تێچووی وەرگرتنی ڤیزای سێ مانگی 135 دۆلارە، تێچووی وەرگرتنی ڤیزای شەش مانگی 155 دۆلار و ڤیزای یەک ساڵیش 185 دۆلارە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ