ناوەڕۆکی یادداشتی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق 26 یادداشت و لێکتێگەیشتنان واژۆ کرد

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق 26 یادداشت و لێکتێگەیشتنان واژۆ کرد

ئاڤا نیوز

 

لە میانی سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق، 26 یادداشتی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن واژۆ کران. 

 

وێنە گەورەکە: دوای 13 ساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ـ سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

 

ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەو یادداشتی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانە بڵاو دەکاتەوە کە لەنێوان عێراق و تورکیا واژۆ کران:


1- ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەنێوان هەردوو حکومەتی عێراق و تورکیا.

 

2- یادداشتی لێکتێگەیشتنی بۆ هاریکاری لە بواری ئاو لەنێوان هەردوو حکومەت.

 

3- یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان لەنێوان وەزارەتەکانی گواستنەوەی هەردوو حکومەت.

 

4- یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی ئابووری لەنێوان وەزارەتەکانی بازرگانیی هەردوو حکومەت.

 

5-ڕێککەوتن بۆ هاندان و پاراستن و ئاڵۆگۆڕی وەبەرهێنان لەنێوان دەستە نیشتمانییەکان بۆ وەبەرهێنان و وەزارەتی پیشەسازیی تورکیا.

 

6- یادداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ئەنجوومەنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوەی تورکیا.

 

7- یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاریی تەکنیکی، زانستی و ئابووری لە بواری پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان لەنێوان وەزارەتەکانی پیشەسازیی هەردوو حکومەت.

 

8- یادداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری ڕاهێنانی سەربازی لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگریی هەردوو حکومەت.

 

9- یادداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ڕاهێنان و هاوکاریی بواری تەندروستیی سەربازی لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگریی هەردوو حکومەت.

 

10- یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاریی ستراتیژی لەنێوان دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازی و ئەمیندارێتیی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا.

 

11-  یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاریی ئەمنی لەنێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی هەردوو حکومەت.

 

12- یادداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان پەیمانگەی خزمەتگوزاریی دەرەوە و پەیمانگەی توێژینەوەی ستراتیژیی تورکیا لەنێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی هەردوو حکومەت.

 

13- یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاریی بواری وەرزش و لاوان، لەنێوان وەزارەتەکانی لاوان و وەرزشی هەردوو حکومەت.


14- یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاریی بواری تەندروستی و زانستە پزیشکییەکان لەنێوان وەزارەتەکانی تەندروستیی هەردوو حکومەت.


15- پلانی گرووپی کاری کشتوکاڵی بۆ ماوەی 2024-2025، لەنێوان وەزارەتەکانی کشتوکاڵی هەردوو حکومەت.

 

16- یادداشتی لێکتێگەیشتن لەسەر توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژیی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەنجوومەنی توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆژیی تورکیا.

 

17- یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ هاریکاریی بواری پەروەردە لەنێوان وەزارەتەکانی پەروەردەی هەردوو حکومەت.

 

18- یادداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری هاریکاریی گەشتیاری لەنێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق و وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا.

 

19- یادداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری کارپێکردن و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەنێوان وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەردوو حکومەت.

 

20- یادداشتی لێکتێگەیشتن له بواری کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزانی لەنێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزاریی تورکیا.

 

21- یادداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بەڵگەنامە و ئەرشیفی حکومەت لەنێوان وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق و وەزارەتی ئەرشیفی تورکیا.

 

22- یادداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاسایشی بەرهەم و بەربەستە تەکنیکییەکانی بەردەم بازرگانی لەنێوان وەزارەتی پلاندانانی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی تورکیا.

 

23- یادداشتی لێکتێگەیشتن لەبارەی کاروباری ئایینی لەنێوان فەرمانگەی ئەوقافی سووننەی عێراق و سەرۆکایەتیی تورکیا بۆ کاروباری ئایینی.

 

24- یادداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاریکاریی بواری ڕاهێنانی دادوەری بۆ قوتابییان، دادوەران، یاریدەدەر و داواکاری گشتی، لەنێوان پەیمانگەی دادوەریی عێراق و ئەکادیمیای دادپەروەریی تورکیا.

 

25- یادداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری کارەبا لەنێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا.

 

26- یادداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی نێوان دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق و سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی تورکیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: