سوودانی گەڕایەوە بەغدا

شەیری بکە لە:
سوودانی گەڕایەوە بەغدا

هەواڵی خێرا

ئاڤا نیوز

 

دوای هەفتەیەک لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەڕایەوە بەغدا.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەمریكا و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە لەبارەی پرسەكانی ئەمنی، ئابووری، بانكەكان، وزە و ژینگە و چەندین پرسی دیکە گفتوگۆیان كردووە.


لێدوانی فەرمی: د.عائید هیلالی، ڕاوێژکاری سوودانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری، دوای هەفتەیەک لە سەردانە فەرمییەکەیان لە ئەمریکا گەڕانەوە بەغدا.


زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە سەردانەكەی، ئەمڕۆ سوودانی هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ناكات، هۆکارەکەش بە گوتەی ڕاوێژكارەكەی " بۆ ماندوویەتی شاندەکە" دەگەڕێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان