کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ وردبینی لە کاری بانکەکانی عێراق ڕادەسپێردرێت

شەیری بکە لە:
کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ وردبینی لە کاری بانکەکانی عێراق ڕادەسپێردرێت

عەلی عەلاق- پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


پارێزگاری بانکی ناوەنديی ڕایدەگەیێنێت، کۆمپانیایەکی ئەمریکی ڕاسپێردراوە بۆ وردبینیکردن لە کاری بانکەکانی عێراق و ئاماژە بەوە دەدات عێراق دەستدەکات بە دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەرسازی بانکەکان.


بۆچی گرنگە: ئەو سزا دەرەکییانەی کە بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە بانکە ناوخۆییەکانی عێراقدا سەپێندراون، بوونەتە ڕێگر لەبەردەم کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ بانکە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکان.


لێدوانی فەرمی: "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن سەبارەت بە کاری بانکە سەرپێچیکارەکانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی پێکهێنراوە بۆ ڕاستکردنەوەی سەرپێچییەکانی بانکە سزادراوەکان". عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەنديی عێراق ئەمەی بە کەناڵی حوررەی عێراق ڕاگەیاندووە.


زانیاریی زیاتر: "کۆمپانیایەکی ئەمریکی ڕاسپێردراوە بۆ وردبینیکردنی کاری ئەو بانکانە، ئەنجامەکانیشی دەخرێتە بەردەم حکومەتی عێراق و لایەنی ئەمریکی بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدەن".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر 27 بانکی عێراقیدا سەپاندووە، لە کۆی 43 بانکی بەشدار لە پرۆژەی تەوتینی عێراقدا 20ـیان لەلایەن ئەمریکاوە بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و تێوەگلان لە گەندەڵی سزادراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: