لێدوانی گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز لەبارەی تەقینەوەی بنکەکەی بابل

شەیری بکە لە:
لێدوانی گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز لەبارەی تەقینەوەی بنکەکەی بابل

ئاڤا نیوز 

 

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەکەی بنکەی کالسۆ لە پارێزگای بابل دەکەن و دوای گەیشتنە ئەنجامیش ڕاگەیێنراویان دەبێت.


وێنە گەورەکە: دوای ئەو تەقینەوە بەهێزەی شەوی ڕابردوو لە بنکەی سەربازیی کالسۆ لە پارێزگای بابل ڕوویدا و بەهۆیەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراو هەشتی دیکە برینداربوون، هەریەک لە لە ئەمریکاو ئیسرائیل ڕەتیان کردەوە پەیوەندییان بەو ڕووداوەوە هەبێت و هیچ هێرشێکیان لە خاکی عێراق ئەنجامدابێت.


لێدوانی فەرمی: لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دەست بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەین و هەموو ئەو پارچە و ماددانەی لە شوێنەکە تەقیونەتەوە شیدەکرێتەوە و دواتر شرۆڤەی دەکەین".


زانیاریی زیاتر: "لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاگەیێنراوی ئەو وڵاتانەش دەکەین کە دەڵێن بەشدار نەبووینە لەو ڕووداوە هیچ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش لەوکاتەدا لە ئاسمانی ناوچەکە نەبووە، دوای گەیشتنە ئەنجامیش ڕاگەیێنراومان دەبێت". خەفاجی وای گوت.


ئەمەش بزانە: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەوەی ڕاگەیاند: پێش تەقینەوەکە و لە کاتی تەقینەوەکەدا هیچ فڕۆکەیەک لە ئاسمانی بابلدا نەبووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان