لە تاران و ئەسفەهان دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران

شەیری بکە لە:
لە تاران و ئەسفەهان دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران

دیمەنێکی ئاسمانی ئەسفەهان. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە تاران و ئەسفەهان دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراون؛ ئەگەری بەهێز هەیە کە ئیسرائیل هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر ئێران کردبێت، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل ڕەتیانکردووەتەوە لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدەن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران ڕایگەیاند: "دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە لە تاران بیستراون، هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە و تەنیا بۆ ماوەیەک گەشتی فڕۆکەخانەکانی خومەینی و میهرئاباد وەستاون، بەڵام دواتر ئاسایی بوونەتەوە".

 

لەلایەکی دیکەوە: لە ئەسفەهان ژمارەیەک درۆن بە ئاسمانی شارەکەدا فڕیون؛ میدیای ئێرانی ڕایگەیاندووە کە بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتە توانیویەتی بیانخاتە خوارەوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی قسەکانی بەرپرسانی ئێران، هیچ هێرشێک لە دەرەوەی سنوورەکانەوە نەکراوە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانیش پارێزراون.

شەیری بکە لە: