ئەمریکا و بەریتانیا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا و بەریتانیا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن

ئاڵای ئەمریكا و بەریتانیا و ئێران

ئاڤا نیوز  


ئەمریکا و بەریتانیا بەهۆی هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، بە هاوبەشی گەڕێکی نوێی سزاکانیان بۆسەر ئێران دەستپێدەکەن.


وێنە گەورەکە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی 16 کەسایەتی و دوو کۆمپانیای ئێرانی دەخەنە لیستی ڕەشەوە، دوو كۆمپانیاكە بەرپرسیارن لە بەرهەمهێنانی درۆنی جەنگی لە ئێران.


لێدوانی فەرمی: جانێت یەلین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''ئەم سزایانەمان بەردەوام دەبێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سزا بەسەر چەند کۆمپانیای و کەسایەتییەکی دیکەی ئێراندا دەسەپێنین. 


لە لایەکی دیکەوە: یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە هێرشەکەی ئێران کردووە و بڕیاریان داوە سزای نوێ بەسەر ئێراندا بدەن.

 

باكگراوند: هەشتی ئەم مانگە، كۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومانكرا و حەوت بەرپرسی سەربازی و دیپلۆماسی ئێران كوژران، دوای چەند ڕۆژێك ئێران بە مووشەك و درۆن هێرشیكردەسەر ئیسرائیل بەڵام هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان