ژمارەیەک بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی جێبەجێ دەکرێن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی - KRG

سەرۆکوەزیران بارزانی - KRG

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی لێخۆشبوون لە کرێ و سەرپێچییەکانی هاتووچۆ و قەرزی هاووڵاتیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری جێبەجێ دەکرێن.

 

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارەکان لە 27-03-2024، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕاگەیێنران و لەمڕۆوە بۆ ماوەی 90 ڕۆژ بەرکار دەبێت.

نووسراوی فەرمی: بەپێی بڕیارەکان سەرجەم ئەو باجدەرانەی سزا و سوویان لەسەر کەڵەکە بووە، بە کەسی سروشتی و واتاییەوە (بازرگانی و نابازرگانی) دەگرێتەوە، جگە لەو کەیسانەی لە لایەن دادگەوە بڕیاریان لەسەر دراوە.

 

زانیاریی زیاتر: ڕەسمی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بەمەبەستی بەخێوکردن یان سەربڕین بۆ ماوەی ساڵێک کەم دەکرێتەوە، هەروەها داشکاندن بۆ کرێی ئاو و خۆڵ و خاشاک دەکرێت.

 

شەیری بکە لە: