ماكرۆن: دەبێت ئیسرائیل ڕازی بكەین وەڵامی هێرشی ئێران نەداتەوە

شەیری بکە لە:
ماكرۆن: دەبێت ئیسرائیل ڕازی بكەین وەڵامی هێرشی ئێران نەداتەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا

ئاڤا نیوز

سەرۆکی فەرەنسا ڕایدەگەیێنێت، ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستێكی زۆر مەترسیداردان، ئەگەری هەیە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورەوە بڕوات، ئەمەش مەترسی گەورە دروست دەكات.

لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، زۆر نیگەرانین لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەبێت ئیسرائیل ڕازی بكەین وەڵامی هێرشی ئێران نەداتەوە.

بەگوتەی ماکرۆن، ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران كاریگەری خراپیان لەسەر ناوچەكە دەبێت، "ئێمە هەوڵی تەواوەتی دەدەین بۆ ڕێگریكردن لە هەر ئاڵۆزییەك، داوامان لە ئیسرائیل كردووە دان بەخۆیاندا بگرن و هیچ جۆرە هێرشێك نەكەن، بە ئێرانییەكانیشمان گوتووە نابێت شەڕ و پێكدادنەكان بە ڕادەیەكی وەها گەورە سەیر بكرێن".

وێنە گەورەکە:  دوای ئەوەی ئێران لە تۆڵەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق هێرشێکی درۆنی و مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکە دەکات و وڵاتانی جیهانیش داوای دانبەخۆداگرتن لە هەردوولا دەکەن.

شەیری بکە لە: