بایدن لە دوایین خولەکدا ئیسرائیل لە وەڵامدانەوەی خێرای ئێران پەشیمان دەکاتەوە
- جیهان
- 14 نیسان
بنیامین نەتانیاهۆ و جۆ بایدن
ئاڤا نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین خولەکدا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی لە وەڵامدانەوەی خێرای ئێران پەشیمان کردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە وەڵامی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکەی ئێران، ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە و "وەڵامدانەوەی کەمەرشکێن"ی دەکرد، کابینەی جەنگی ئیسرائیلیش نەتانیاهۆی بۆ وەڵامدانەوە سەرپشک کرد، بەڵام پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەموو شتێکی گۆڕیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی پەخشی ئیسرائیل (کان) ئاشکرای کردووە: وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران لە دوایین خولەکدا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان نەتانیاهۆ و بایدن هەڵوەشاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەستپێکردنی هێرشەکەی ئێران، جۆ بایدن بە تەلەفون قسەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ کرد و داوای لێ کرد ئەمریکا بۆ شەڕێکی گەورە پەلکێش نەکات، نیگەرانی واشنتنی لە وەڵامی خێرای ئیسرائیل بێ بیرکردنەوە لە لێکەوتەکانی نیشاندا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای دادی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەرکرد
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆی دژی هەوڵێکی ئاگربەست لە غەززە بەکارهێنا
- جیهان
- 20 تشرینی دووەم
بایدن چەکێکی نوێ دەداتە ئۆکرانیا