نەتانیاهۆ بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئێران سەرپشک دەکرێت

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئێران سەرپشک دەکرێت

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

کابینەی جەنگیی ئیسرائیل بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئێران گڵۆپی سەوز بۆ بنیامین نەتانیاهۆ هەڵدەکات.

چیرۆکی سەرەکی: کابینەی جەنگیی ئیسرائیل کە دوای سەرهەڵدانی شەڕی غەززە پێکهێنراوە، بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیران بۆ تۆڵەکردنەوە و وەڵامدانەوەی هێرشە فراوانەکەی ئێران سەرپشک دەکات.

زانیاریی زیاتر:
شەوی ڕابردوو دوای هێرشەکەی ئێران، هێرزی هەڵڤی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی سوپا لەبارەی داڕشتنی پلانی هێرشی تۆڵەکردنەوە بۆ سەر ئێران کۆبووەوە.

باکگراوند: لە تۆڵەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، شەوی ڕابردوو سوپای پاسداران هێرشێکی فراوانی لەڕێگەی زیاتر لە 300 مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو کردە سەر ئیسرائیل.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: