ئێران هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات: هەڵەی دیکە بکەیت وەڵامی قورسمان دەبێت

شەیری بکە لە:
ئێران هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات: هەڵەی دیکە بکەیت وەڵامی قورسمان دەبێت

سیستمی بەرگریی ئیسرائیل لە کاتی بەرپەرچدانەوەی مووشەک و درۆنەکانی ئێران

ئاڤا نیوز


سوپای پاسدران ڕایدەگەیێنێت، ئامانجەکانیان لە ئیسرائیل پێکاوە و تۆڵەی هێرشەكەی سووریایان كردووەتەوە.

وێنە گەورەكە: لە وەڵامی بۆردوومانکردنی باڵیۆزخانەکەیان لە سووریا، ئەمشەو كۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی تۆڵەی بە دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو و مووشەکی دوورهاوێژ کردە سەر ئیسرائیل.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە: "بەتووندی وەڵامی هێرشەكانمان داوەتەوە و ئامانجەكانمان پێكاوە".

زانیاریی زیاتر: سوپای پاسداران هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر ئیسرائیل "دووبارە هێرش بكات و هەڵەیەكی دیكە بكات، كاردانەوەی تووندمان دەبێت و وەڵامێكی قورسمان دەبێت، دەتوانین هەر شوێنێکمان بووێت بیكەینە ئامانج".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان