هۆڵەندا باڵیۆزخانەكەی لە ئێران دادەخات و ئوستورالیاش گەشتەکانی ڕاگرت

شەیری بکە لە:
هۆڵەندا باڵیۆزخانەكەی لە ئێران دادەخات و ئوستورالیاش گەشتەکانی ڕاگرت

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی میهرئاباد لە تاران- وێنە: میدیای ئێران

ئاڤا نیوز


بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هۆڵەندا باڵیۆزخانەی خۆی لە تاران دادەخات و ئوستورالیاش گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە ڕادەگرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی باڵوێزخانەکەی خۆیان له تاران بۆ ڕۆژی یەکشەممه 14-4-2024، دادەخەن، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییه کانی نێوان ئێران و ئیسرائیل.


زانیاریی زیاتر: حکومەتی هۆڵەندا هەروەها پێشنیازی کردووە کە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل دوابخەن.


لە لایەکی دیکەوە: هێڵی ئاسمانی ئوستورالیا بڕیاریدا بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە تا پێنجشەممەی داهاتوو گەشتەکانی بۆ تاران ڕابگیرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە هیندستان، ئەڵمانیا و فەرەنسا داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کردووە گەشت بۆ ئێران نەکەن، ئەو وڵاتەش بەجێبهێڵن.


وێنە گەورەکە: بەهۆی بۆردوومانکردنی كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە، محەممەد ڕەزا زاهیدی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سووریا و لوبنان و جێگرەکەی و پێنج ئەفسەر و دیپلۆماتکاری دیکەی ئێران کوژران و تاران ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان