جەزائیرییەک لە فەرەنسا بەهۆی خواردنەوەی كحول لەلایەن ئەفغانییەكەوە دەكوژرێت

شەیری بکە لە:
جەزائیرییەک لە فەرەنسا بەهۆی خواردنەوەی كحول لەلایەن ئەفغانییەكەوە دەكوژرێت

وێنەی شوێنی ڕووداوەكە- AFP

ئاڤا نیوز


داواکاریی گشتی شاری بۆردۆی فەرەنسا ئاشکرای کرد، کۆچبەرێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی کەسێکی کوشتووە و کەسێکی دیکەشی بریندار کردووە، تەنیا بەهۆی ئەوەی لە یەکەم ڕۆژی جەژندا کحولیان خواردووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: فرێدریک پۆرتۆری، داواکاری گشتی کۆمار لە شاری بۆردۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی دوو هاووڵاتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی جەزائیر لە یەکەم ڕۆژی جەژندا کحولیان خواردبووەوە، کۆچبەرێکی ئەفغانیی بە چەقۆ یەکێکیان دەکوژێت و ئەوەی دیکەیان بریندار دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامدەری هێرشەکە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵانی ئەفغانیی بووە، دوای هێرشەکەی لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە؛ کوژراوەکەش تەمەنی 37 ساڵ بووە و نۆ چەقۆی بەرکەوتووە و لە ئەنجامی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە، سەبارەت بە بریندارەکەش 26 ساڵانە و سێ چەقۆی لێدراوە، بەڵام ژیانی لە مەترسیدا نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: