کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت

ڕێوڕەسمی ماتەمینی حەوت کوژراوەکەی ئێران - Reuters

ئاڤا نیوز

 

ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوو هێرش بکات، لەبەرامبەردا ئەمریکاش خۆی ئامادە دەکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل لە باشوور و باکووری خاکەکەیەوە ئامادەکاری بۆ هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران دەکات، کە" ئەگەری هەیە لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتووبێت".

 

لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ عومان پەیامێکی بۆ واشنتن ناردووە،"هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەری هەیە لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا هێرش بکات". نەتانیاهۆش بۆ ئەمە ئامادەکاری کردووە.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیا ئێرانییەکان، ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل دەداتەوە، بەڵام ئامانجی "دوورکەوتنەوەیە لە هەڵکشانی گەورەی گرژییەکان" و " هەنگاوی بەپەلە نانێت".

 

هۆکارە زانراوەکان: ئێران لە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کە کوژرانی حەوت بەرپرس و ڕاوێژکاری لێکەوتەوە، خۆی بۆ هێرشی تۆڵەسەندنەوە ئامادە دەکات.

شەیری بکە لە: