پارێزەرانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەن

شەیری بکە لە:
پارێزەرانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەن

سەرۆکوەزیران بارزانی

ئاڤا نیوز


سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، بە نوسراوێکی فەڕمی داوا لە سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەن وەک فەرمانبەران ئەوانیش سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی.


وێنە گەورەکە: دوای  ئەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاریدا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا، لە نوسراوێکی فەرمیدا، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان داوا دەکەن بڕیاری پێدانی زەوی ئەوانیش بگرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:نوسراوەکە واژۆی بەختیار سەعید، سەرۆکی پارێزەرانی کوردستانی لەسەرە و تێیدا هاتووە: داواکارین پارێزەرانیش سوودمەندبن بەو بڕایارەی سەرکوەزیران بارزانی و ئەوانیش بتوان زەوی وەربگرن.


نووسراوی فەرمی: داوای ڕەزامەندی لەسەرۆکوەزیران بارزانی دەکەین بۆ ئەوە بڕیاری وەرگرتنی پارچە زەوی، ئەو پارێزەرانەش بگرێتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا بێبەش بوون.

وێنەی نووسراوەكە 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ