ئێران ئەمجارە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل هەولێر ناكاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئێران ئەمجارە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل هەولێر ناكاتە ئامانج

گرافیكی ئاڤا نیوز: رامتین هەمەوەند

ئاڤا نیوز


دوو سەرچاوەی باڵای نزیک لە ئێران ئاشکرایان کردووە، ئێران لە تۆڵەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووريا، هێرش ناکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.


وێنە گەورەکە: چاوەکان لەسەر تۆڵەسەندنەوەی ئێرانن لە بەرامبەر هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر باڵوێزخانەکەی لە دیمەشق، دوو سەرچاوەی باڵای ئێران قسەیان بۆ میدیاکان کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی سەرچاوەیەکی شیعە کە قسەی لەگەڵ شەرقولئەوست کردووە و داوای کردووە بە هۆی هەستیاری بابەتەکە ناوی نەهێنرێت دەڵێت "گرووپە چەکدارە دڵسۆزەکانی  ئێران جارێکی دیکە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان ناکەنەوە، لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هێرش ناکەنە سەر ئەمریکا، وەک پشتیوانییەک بۆ ئێران و تۆڵەی هێرشەکەی دیمەشق".


زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە پێداگری دەکات و دەڵێت "گرووپە چەکدرەکان جارێکی دیکە هەولێر ناکەنە ئامانج ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان نەبێتە بەشێک لە هاوکێشەی شەڕەکە و نەشبێتە هۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە کە ئەوەش ئەمریکییەکان نیگەران دەکات".


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەو دوو سەرچاوەیە پێشنیازی "ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئیسرائیل لە دەرەوەی عێراق"یان کردووە، یەکێکیان گوتویەتی" جۆلان زۆرترین ئەگەری هەیە هێرشی بکرێتەسەر". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ