هەنيیە: کوژرانی ڕۆڵەکانم کاریگەری لەسەر داواکارییەکانی حەماس نابێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 نیسان
ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەیێنێت، کوژرانی ئەندامانی خێزانەکەی کاریگەری لەسەر داواکارییەکانی بزووتنەوەکە نابێت.
وێنە گەورەیە: سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا ئیسرائیل لەڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە حەوت ئەندامی سەرۆکی بزووتنەوەکەی کردە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: "داواکارییەکانمان ڕوونن و سازشیان لەسەر ناکەین، دوژمن خەیاڵی خاوە ئەگەر پێیوابێت بە ئامانجگرتنی منداڵەکانم لە لووتکەی دانوستانەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی بزووتنەوەکە هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داواکارییەکانی حەماس بریتیین لە "ئاگربەستی هەمیشەیی، کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیل و گەڕانەوەی دیپۆرتکراوان بۆ باکووری کەرتی غەززە بەبێ سنووردارکردن".
لەلایەکی دیکەوە: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێداگری دەکات لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە تا "لەناوبردن"ـی حەماس و گەڕانەوەی بارمتەکانیان.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری قۆناغی باشی بڕیوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
58 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات