لە تورکیا بۆ نەهێشتنی ترسی گەشتیاران سەگ بەکاردەهێنن

شەیری بکە لە:
لە تورکیا بۆ نەهێشتنی ترسی گەشتیاران سەگ بەکاردەهێنن

فرۆكەخانەی ئەتاتورك- ئیستانبوڵ- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


فڕۆکەخانەیەكی ئیستانبوڵ لە تورکیا تاقیکردنەوەیەکی دەستپێکرد، ئەویش بریتییە لە بەکارهێنانی سەگی ڕاهێنراو بۆ یارمەتیدانی هێورکردنەوەی ئەو سەرنشینانەی کە تووشی ترسی گەشتکردن بوون.


چیرۆکە سەرەکییەکە: لە هۆڵەکانی یەکێک لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی جیهان، لە ئیستانبوڵ كە ئەویش فڕۆكەخانەی "ئەتاتوركە" پێنج سەگ دەسوڕێنەوە، بەو هیوایەی ئەزموونێکی گەشتکردن بەبێ فشاری دەروونی بۆ سەرنشینەکان دابین بکەن و یارمەتیان بدەن ئارام بگرن و دڵەراوکێیان کەم بێتەوە لە کاتی گەشتکردندا.


لێدوانی فەرمی: سڤێتلانا، گەشتیارێکی ڕووسییە لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵەوە، دەڵێت: ئەمە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، من لە کاتی گەشتکردن بە فرۆکە هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەم، بەڵام سەگەکان فشاری دەروونی کەم دەکەنەوە .


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسانی فڕۆکەخانە ڕایانگەیاندووە کە لە ئێستاوە پلانیان هەیە بۆ فراوانکردنی پڕۆژەی تاقیکاری دوای کاردانەوەی ئەرێنی سەرەتایی لەلایەن گەشتیارانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان