دیاردەیەکی نامۆیە؛ گڕکانێک ئەڵقەی دووکەڵ دەردەدات

شەیری بکە لە:
دیاردەیەکی نامۆیە؛ گڕکانێک ئەڵقەی دووکەڵ دەردەدات

وێنەی گڕكانەكە- euronews

ئاڤا نیوز


لە دیاردەیەکی سرووشتیی نامۆدا، گڕکانێک ئەڵقەی دووکەڵ دەردەدات، ئەڵقەکان بەرەو ئاسمان بەرز دەبنەوە.


وێنە گەورەکە: دیاردەکە لە لوتکەی ئێتنا لە شاری کاتانیا لە سیسیلی ئیتاڵیا بینراوە، کە گەورەترین گڕکانی ئەوروپایە و یەکێکە لە چالاکترینەکان لە سەر ئاستی جیهان.


هۆکارە زانراوەکان: ئەڵقە یان گێژەڵوکەی دووکەڵ دیاردەیەکی سرووشتیی ناوازەیە و بە هۆی تێکەڵبوونی ژمارەیەک لە گازەکان پێکەوە درووست دەبێت. 


زانیاریی زیاتر: گڕکانەکە لەلایەن ئاژانسی یونسکۆوە وەک پێگەیەکی کەلەپووریی جیهانیی ناسێنراوە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گڕکانی ئێتنا ژمارەی پێوانەیی لە درووستکردنی ئەو ژمارەی زۆرە لە ئەڵقەی دوکەڵ لە ماوەیەکی کەمدا تۆمار کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ