ئەمریكا و ژاپۆن پەیوەندییە ئابووریی و سەربازییەكانیان بەهێزتر دەكەن

شەیری بکە لە:
ئەمریكا و ژاپۆن پەیوەندییە ئابووریی و سەربازییەكانیان بەهێزتر دەكەن

سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن- AFP

ئاڤا نیوز


سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن سەردانی كۆشكی سپی كرد، لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە، بڕیارە كار لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و دیبلۆماسییەكانی نێوانیان بكەن.


وێنە گەورەكە: ژاپۆن هاوپەیمانی ستراتیژی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی ئەمریكایە، قەبارەیەكی گەورەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیاندا هەیە، بۆ زیاتر بەهێزكردنی ئەو ئابوورییە، فومیۆ كیشیدا، سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن لە كۆشكی سپی لەگەڵ جۆ بایدن كۆبووەوە و چەندین پڕۆژەی گەورە خرانە بەر باس وگفتوگۆ.


لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەمریكا هاوكارییە سەربازییەكان و شێوازی كاركردنی سەربازی خۆی لە ژاپۆن پەرەپێدەدات، ئەمەش لە پێناو وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەكە كە لە زەریای هێمن و ناوچە جیاوازەكانی ئاسیا ڕووبدات.


لە لایەكی دیكەوە: فومیۆ كیشیدا، سەركوەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند: ناوچەكە پێویستی بە هاوپەیمانییەتیەكی گەورە هەیە دژی پاوانخوازی و فراوانبوونە سەربازییەكانی چین و ڕووسیا و ئێران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: