عەلی خامنەیی- ڕێبەری ئێران- وێنە: فرانس پرێس
ئاڤا نیوز
ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە دیمەشق. ڕێبەری ئێران جارێکی دیکە هەڕەشەی سزادانی ئیسرائیل دەكات.
لێدوانی فەرمی: ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند "نووسینگەکانی کۆنوسوڵخانە و باڵیۆزخانە لە هەر وڵاتێک بەشێکن لە خاکی ئەو وڵاتە؛ کاتێک ئەوان هێرش دەکەنە سەر کۆنسوڵخانەکەمان واتە هیرشیان کردووەتە سەر خاکی ئێمە. ڕژێمی شەیتانی لەم بارەیەوە هەڵەیەکی کرد؛ دەبێت سزا بدرێت و سزاش دەدرێت."
زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی دیکەی ئێران لە ئاستی جیاواز هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە ئیسرائیل کردووە؛ بەڵام تا ئێستا هەڕەشەکان جێبەجێ نەکراون.
باکگراوند: لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق كە دووشەممەی ڕابردوو ڕوویدا، حەوت ئەندامی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران کوژران کە دووانیان پلەی جەنەڕاڵیان هەبوو.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە مووشەکی بالیستی هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر.. تۆمارکردنی هاونیشتمانییان لە سەرژمێری بە ڕێژەی 100٪ بوو
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە کەرکووک دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی لە دژی ئێران دەرکرد