بە ڕەزامەندی سوودانی عێراق 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنی بۆ فەڵەستین دەنێرێت

شەیری بکە لە:
بە ڕەزامەندی سوودانی عێراق 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنی بۆ فەڵەستین دەنێرێت

محەممەد شیاع سوودانی- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنی بۆ کەرتی غەززە، وەک پشتیوانییەک بۆ فەڵەستینییەکان.


وێنە گەورەکە: لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و گرووپە چەکدارەکان، عێراق پشتیوانی لە کەرتی غەززە کردووە، چوار جار هاوکاری مرۆیی گەیاندووەتە کەرتەکە، بۆ پشتیوانی فەڵەستین جارێکی دیکە عێراق هاوکارییان بۆ دەنێرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنی دەنێرین بۆ غەززە، سەرۆکوەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەرگرتنی بریندارانی فەڵەستینی لە غەززە و دابینکردنی چارەسەر بۆیان لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلیەکان.


باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا لانیکەم 33 هەزار و 175 فەلەستینی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون و 75 هەزار و 886 کەسی دیکەش بریندار بوون، هەزار و 200 سەرباز و سڤیلی ئیسڕائیلیش کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ