ئەمریكا و عێراق لە بارەی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریكا و عێراق لە بارەی كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

هێزێكی ئەمریكا لە عێراق- وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا

ئاڤا نیوز


هەردوو لیژنەی باڵای سەربازی عێراق و ئەمریكا كۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەسەر كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق  كرد.


وێنە گەورەكە: لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی عێراق  و ئەمریكا بۆ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق  بۆ جاری چوارەم كۆبوونەوە و ڕایانگەیاند:"كاركردن لەسەر كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق بەردەوامە و لیژنە لاوەكییەكان كاری ورد لەسەر كشانەوەكە دەكەن".


لێدوانی فەرمی: یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: لیژنە لاوەكییەكان كاری ورد دەكەن لەسەر گۆڕینی ئەركی هاوپەیمانان و كۆتایی هێنان بە ئەركەكانیان لە وڵاتەكەمان و چەندین كۆبوونەوەی گرنگیش لەسەر ئەو بابەتە كراوە، ئەمە سەرەڕای هەڵسەنگاندنی هەڕەشەكانی داعش و مەترسییەكانی گرووپە چەكدارەكان".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندبوو: كۆبوونەوەكانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دەستپێدەكەن، هێشتا داعش لە سووریا و عێراق مەترسییەكی گەورەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: