دایک و باوكی ئەو نەوجەوانەی تەقەی لە چوار قوتابی كرد سزادران

شەیری بکە لە:
دایک و باوكی ئەو نەوجەوانەی تەقەی لە چوار قوتابی كرد سزادران

وێنەی دادگایی كردنەكە- میدیای ئەمریكا

ئاڤا نیوز


دایک و باوکی ئەو نەوجەوانەی کە تەقەی لە هاوپۆلەکانی خۆی کرد و بەهۆیەوە چوار قوتابی کوژران، یەکێکیان بە 10 ساڵ و ئەوی دیکەشیان بە 15 سزا دران.


وێنە گەورەکە: مادیسین باڵدوینی تەمەن 17 ساڵ، لە 30-11 2021 تەقەی لە چوار هاوپۆلی خۆی کردو کوشتنی، دادگای ئەمریکا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند، ئەمڕۆش دادگا 10 ساڵ زیندانی بۆ دایکی  و 15 ساڵ زیندانی بۆ باوکی دەرکرد، بەتۆمەتی ئەوەی دەستیان هەبووە لە هێرشەکەدا.


لێدوانی فەرمی: دادوەران لە دادگاییکردنەکەدا گوتیان:" دایک و باوکەکە بێباک بوون کاتێک دەمانچەیان وەکو دیاری کریسمس بۆ منداڵەکەیان کڕیوە و نیشانەکانی خراپی باری دەروونی کوڕەکەیان پشتگوێ خستووە".


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نیکۆل بیوسۆلیلی دایکی مادیسین باڵدوینی، گوتی:" هەرگیز نەیزانیوە کە کوڕەکەی دەتوانێت خەڵک بکوژێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: جەیمس کڕەمبڵی وەکو دیاریی کریسمس دەمانچەیەکی نۆ ملمی بۆ کوڕەکەی کڕیوە، چوار ڕۆژ پێش تەقەکردنەکە لە 30-11-2021 دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان