مۆلیدەکانی ناو شاری دهۆک بێدەنگ دەکرێن

شەیری بکە لە:
مۆلیدەکانی ناو شاری دهۆک بێدەنگ دەکرێن

وێنەیەكی پارێزگای دهۆک- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


قایمقامی قەزای ناوەندی دهۆک ڕایگەیاند، 50  مۆلیدەی ناوشار دەگوازنەوە و کار بۆ بێدەنگکردنی ئەوانەی دیکە دەکەن.


وێنە گەورەکە: 150 شوێنی مۆلیدەی کارەبا لەناو سەنتەری شاری دهۆک هەن، دووکەڵ و بەرزی دەنگەکەیان بووەتە جێگەی نیگەرانی خەڵکی شارەکە.


لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل محەممەد، قایمقامی قەزای ناوەندی دهۆک لە بەرنامەی "ڕابن ژ خەوێ"ـی خەلۆ و جەلۆدا ڕایگەیاند: بابەتی کێشەی دەنگ و دووکەڵی مۆلیدە پەیوەستە بە شارەوانییە و تاوەکو جێگای گونجاویان دەستنیشان دەکرێت 50 لەو مۆلیدانە دەگوازرێنەوە.


زانیاریی زیاتر: لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆکەوە لیژنەیەک لە ئەندازیارانی کارەبا، ژینگە، نوێنەرانی قایمقامیەت پێکهێنراوە و تاوەکو ئێستا ژمارەیەک لە مۆلیدەکانی ناو شار بێدەنگ کراون و کار بۆ بێدەنگ کردنی ئەوانەی دیکەش دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ڕابن ژ خەوێ" بەرنامەیەکی ڕادیۆی "ئاڤا بەهدینان"ە و ڕۆژانە کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ لەلایەن دوو ئەکتەرە بەناوبانگەکەی بادینان خەلۆ و جەلۆوە پێشکەش دەکرێت، تایبەتە بە وەرگرتنی کێشە و گرفتەکانی هاونیشتیمانیان و گەیاندنی بە بەرپرسانی پارێزگای دهۆک بە مەبەستی چارەسەر کردنیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان