لە هێرشێكی چەكداریدا لە ئێران شەش ئەفسەری پۆلیس كوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێكی چەكداریدا لە ئێران شەش ئەفسەری پۆلیس كوژران

وێنەی ڕووداوەكە- میدیای ئێران

ئاڤا نیوز


لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان لە ئێران شەش پۆلیس کوژران، چەند سەربازێکی دیکەش برینداربوون.


وێنە گەورەکە: کەمێک پێش ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی میهرستان هێرشێکی چەکداری ڕوویدا بەهۆیەوە، شەش ئەفسەری پۆلیس کوژران ، پۆلیس دەڵێت گرووپی "تیرۆرستانی جەیشولعەدل” هێرشەکەی کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەکدارەکان بە بە چەکی کڵاشینکۆف هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس، کە لە ناوچەی سیب سۆرانەوە گەڕاونەتەوە بۆ مێهرستان.


لێدوانی فەرمی: پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند: هێرشەکە تیرۆریستییە و گروپە چەکدارەکان زەفەریان بە پۆلیس هێناوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: شەش ئەفسەری پۆلیس کوژراون، چەند پۆلیسێکیش بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ