ئیسرائیل کوژرانی سەرکردەیەکی حەماسی لە غەززە ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
دیمەنی وێرانبووی خانوو و باڵەخانەکانی غەززە

دیمەنی وێرانبووی خانوو و باڵەخانەکانی غەززە

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل کوژرانی حاتەم ئەلغامری، بەرپرسی لیژنەی فریاگوزاریی کەمپەکانی ناوەند و بەرپرسی باڵای سەربازیی حەماسی لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند. 

 

لێدوانی فەرمی: ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی بەرپرسێکی باڵای سەر بە حەماسی کردووەتە ئامانج.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی کارەکەیدا، ئەلغامری وەک ئەندامی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە بواری هەڵدانی مووشەک لە کەتیبەی ئەلمەغازی، کە سەر بە لیوای کەمپەکانی ناوەند، کاری کردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەدرعی ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان هێرشیان کردووەتەوە سەر ژێرخانی سەربازیی سووریا و بنکەیەکی سەربازییان لە ناوچەی مەحجە لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردوومان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ